وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی جۆرەکانی بەنزینی دیاریکرد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی سووتەمەنی و ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخەکان، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزینی لە بەنزینخانەکاندا دیاریکرد.
دیاریکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ
بەپێی بڕیاری نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی فرۆشتنی ئەو بەنزینە نۆرماڵەی کە وەزارەتەکە دابینی دەکات، لە بەنزینخانەکاندا بە 750 دینار بۆ هەر لیترێک جێگیر کرا. هاوکات وەزارەت مەرجی داناوە کە نابێت نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی لە جۆری نۆرماڵ لە بەنزینخانەکاندا لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک تێپەڕ بکات.
نرخی جۆرەکانی موحەسەن و سۆپەر
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی جۆرەکانی دیکەی بەنزینیشی دیاریکرد، بەجۆرێک نرخی بەنزینی کوالێتی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت. هەروەها سەبارەت بە بەنزینی کوالێتی سۆپەر، بڕیار دراوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت نرخی یەک لیتری لە 1200 دینار زیاتر بێت.
پابەندبوون بە کوالێتی و ڕێنماییەکان
لە بڕیارەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە سەرجەم جۆرەکانی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر) بەگوێرەی ستاندارد و ڕێنماییە تەکنیکییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بن. هەر بەنزینخانەیەک پابەندی ئەو کوالێتییە نەبێت کە وەزارەت دیاریکردووە، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا