پێشانگەی هونەریی گرفتار کاکەیی کرایەوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی نوێی هونەرییدا لە شاری سلێمانی، نوێترین پێشانگەی شێوەکاریی تایبەت بە گرفتار کاکەیی کرایەوە، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی هونەری کاریکاتێرە.

کارە نمایشکراوەکان کاریکاتێرن

ئەم پێشانگە هونەرییە، تایبەتە بە کارە هونەرییە کاریکاتێرییەکانی گرفتار کاکەیی، بە سەرپەرشتیی بەشی هونەری شێوەکاریی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان و بە هاوبەشی ناوەندەی حەوت ڕەنگە کراوەتەوە.

فۆتۆ: بەختیار سەعید

"پەیامێکە بۆ ڕاچەڵەکاندنی دەسەڵات"

وەکو لە ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوی پێشانگەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، "هونەری کاریکاتێر، ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ گواستنەوەی بیرۆکە و چیرۆک بە شێوەیەکی سادە و سەرنجڕاکێش... گەیاندنی پەیامێکی شاراوەیە بۆ ڕاچەڵەکاندنی دەسەڵات و خوێندنەوەی ئاماژەکانی گەندەڵی."

فۆتۆ: بەختیار سەعید

سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت

پێشانگەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕێکەوتی سێی تەمموز کۆتا ڕۆژی نمایشکردنی پارچەکانە، کە لە دوو کاتژمێری جیاوازدا، بەیانیان 10 بۆ یەکی پاش نیوەڕۆ و چوار بۆ حەوتی ئێوارە کراوە دەبێت.

فۆتۆ: بەختیار سەعید
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا