وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد، هاوکات ناوی نزیکەی هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە 60 ساڵ تێپەڕیبوو گەڕێندرانەوە نێو لیستی مووچە.
ڕادەستکردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بە بەغدا
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی تەمووز و ڕاپۆرتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (22ی تەمووزی 2026) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
گەڕاندنەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ نێو لیستی مووچە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەردەوامبوونی خزمەتی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە (60) ساڵ تێپەڕیبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا