ژەنیاری موزیکی پینک پانسەر کۆچی دوایی کرد

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پلاس جۆنسن، موزسیان و ژەنیاری بەناوبانگی ئەمریکی، ئەو هونەرمەندەی بە ژەنینی موزیکە بەناوبانگەکەی ئانیمەیشنی پینک پانسەر ناوبانگی هەیە، کۆچی دوایی کرد.

بەنزیکەی 100 ساڵ ژیاوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، جۆنسن بە ئارامی و لەناو خێزانەکەیدا لە لۆس ئەنجلس، لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە؛ بنەماڵەکەی نایانەوێت زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا بکەن.

هاوڕێی گەورە هونەرمەندانی ئەمریکا بووە

جۆنسن لە دیارترین ژەنیارانی ئامێری موزیکیی ساکسۆفۆن بوو لە ئەمریکا، لە سەرەتای پیشە هونەرییەکەدا، لەسەر سەکۆی نمایشی موزیکی هاوشانی گەورە گۆرانیبێژانی وەکو فرانک سیناترا، نات کینگ کەوڵ و باربرا سترایساند دەرکەوتووە.

پینک پانسەر یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بەناوبانگ بوونی

هاوکات، لە ئاستی پۆپی هاوچەرخ و فیلم ئانیمەیشنەکاندا، بە ژەنیاری پارچەی موزیکیی پینک پانسەر – پڵنگە پەمەییەکە ناسراوە، کە پارچە موزیکییەکەی لە دانانی هێنری مانشینییە و بە تایبەتی بۆ جۆنسنی داناوە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا