دەکرێت لە هاوسەرەکەتەوە تووشی لەبیرچوونەوە ببیت؟

گران جاف 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوسەرگیری ئەو پڕۆسەیەیە کە دوو کەس ماڵێک، سیسەمێک و خووەکانی ڕۆژانەیان هاوبەش دەکەن، توێژینەوەیەکی گەورەی تایوانیش دەڵێت ئەم نزیکبوونە زۆرە دەکرێت مەترسیی لەبیرچوونەوە زیاد بکات.

لە توێژینەوەکەدا چاودێریی نزیکەی یەک ملیۆن هاوسەر کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی هاوسەرەکەیان لەبیرچوونەوەیان هەبوو، ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زۆر زیاتر بوو بەراورد بەو کەسانەی کە هاوسەرەکانیان لەبیرچوونەوەیان نەبوو.

ئەنجامەکان لە گۆڤاری جاما بڵاوکرانەوە، دەرکەوت ئەگەر خانمێک هاوسەرەکەی لەبیرچوونەوەی هەبێت، ئەگەری تووشبوونی خانمەکە بە لەبیرچوونەوە 74% زیاترە.

لەلایەکی دیکەوە ئەگەر پیاوێک هاوسەرەکەی لەبیرچوونەوەی هەبێت، مەترسیی تووشبوونی پیاوەکە بە لەبیرچوونەوە 69% زیاتر دەبێت.

توێژەران دەڵێن نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە وەکو ئاڵزەهایمەر، بە هیچ جۆرێک گوازراوە نیین، بەڵام هۆکاری ئەم ئەنجامانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوسەران شێوازی ژیانیان زۆر نزیکە لەیەکەوە، کاتێک یەکێکیشیان تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت، ئەوی دیکە دووچاری گووشاری دەروونی، کەمخەوی، خەمۆکی و خۆ دوورخستنەوە لە کۆمەڵگە دەبنەوە، هەموو ئەمانەش بە شێوازێکی نەرێنی کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی مێشک دەبێت، هاوکات چاودێریکردنی کەسێک کە لەبیرچوونەوەی هەیە، ئاسان نییە و هەموو ئەمانەش فشارێکی زۆر لەسەر مێشکی ئەم کەسانە دروستدەکەن و دەبنەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە.

گران جاف

3 کاتژمێر پێش ئێستا