مۆدریچ لەگەڵ یانەی میلان بەردەوام دەبێت
سەرچاوە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی بە ئەزموونی کرواتیا، گرێبەستێکی نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی واژۆ دەکات، ئەوەش تەنیا چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 41 ساڵ.
یاریزانە نێودەوڵەتییە کرواتییەکە پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی 2026 ڕایگەیاندبوو، کە دڵنیا نییە لە هەنگاوی داهاتووی لە ژیانی وەرزشیدا، لە کاتێکدا ئەگەری وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن لە ئارادابوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، مۆدریچ بڕیاریدا نەک تەنیا بەردەوام بێت، بەڵکو لەگەڵ یانەی میلان بمێنێتەوە و لە ڕیزی گەورەکاندا یاری بکات.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت، وادیارە کارەکان بەگوێرەی پلانی یانە ئیتاڵییەکە بەڕێوەدەچن و چاوەڕوانیش دەکرێت مۆدریچ ساڵانە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەربگرێت، لوکا تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام دەبێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا