یاریزانانی یانەی سلێمانی پشکی شێری هەڵبژاردەی عێراقیان بەردەکەوێت

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق پاڵاوتنی کۆتایی بۆ ریزبەندی یاریزانان و گەیشتن بە هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئاستی یەکەمی پێشکەوتوان ئەنجامدا.

یارییەکان بە بەشداری (12) یاریزان، لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو.

لە کۆی12 یاریزان سێ یاریزانی یانەی سلێمانی بەشدارییان کردو هەرسێ یاریزانەکەش پلەکانی پێشەوەو گەیشتن بەهەڵبژاردەی عێراقیان بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئەنوەر موئەیەد پلەی دوەم و پێرس عەلی پلەی سێیەم و ژیار نەوزاد پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

ڕیزبەندی کۆتایی بەم جۆرەبو:

پلەی یەکەم: غەیپ فازڵ
پلەی دووەم: ئەنوەر موئەیەد
پلەی سێیەم: پێرس عەلی
پلەی چوارەم: محەمەد زیاد
پلەی پێنجەم: ژیار نەوزاد
پلەی شەشەم: حسێن عاکش
پلەی حەوتەم: ئاریا ئیدریس
پلەی هەشتەم: ویسام ساهر
پلەی نۆیەم: حسێن عەقیل
پلەی دەیەم: محەمەد فارس
پلەی یازدەهەم: عەباس عەقیل
پلەی دوانزەیەم: ئەشکان کارزان

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا