سوپای ئوردن: 4 مووشەکی ئێرانیمان تێکشکاندووە

یەسنا ئومێد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ئێرانی. فۆتۆ: AFP
ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ئێرانی. فۆتۆ: AFP

سوپای ئوردن ئاماری تێکشکاندنی 6 مووشەکی ئێرانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت، کە 4ـیان ڕاستەوخۆ لەناو براون و 2ـیان لە ناوچە چۆڵەوانییەکان کەوتوونەتە خوارەوە، هاوکات هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە جەخت لە ئامادەیی تەواو دەکەنەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە سەقامگیری و سەروەریی خاکەکەیان بخاتە مەترسییەوە.

ناسینەوەی ئامانجە ئاسمانییەکان

ئاژانسی هەواڵی ئوردن لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ مووشەکەکانەوە لە سەرچاوەیەکی ناو هێزە گشتییە چەکدارەکانی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کرد، سیستمە بەرگرییەکانی وڵاتەکە، 6 مووشەکییان دەستنیشان کردووە کە لە خاکی ئێرانەوە هاتوونەتە سنووری وڵاتەکە و لەگەڵ بەزاندنی سنوورەکانیش مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە.

شوێنی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکان

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکە 4 مووشەکی تێکشکاندووە، 2 مووشەکی دیکەی لە دوو ناوچەی دیکە کەوتوونەتە خوارەوە کە چۆڵەوانی بووە.

لێکۆڵینەوە لە پارچە مووشەکەکان

تیمی بەرگریی ئەندازیاریی شانشینی وڵاتەکە لەگەڵ ڕووداوەکە ڕۆیشتووەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە پارچەکان کردووە.

پاراستنی سەروەریی ئاسمانی ئوردن

سوپای ئوردن جەخت دەکاتەوە، ئێستا ئاسمانی وڵاتەکە لەژێر چاودێریی بەردەوامدایە و هێزە چەکدارەکان، ئامادەن مامەڵە لەگەڵ هەر هێرشێکی ئاسمانی بکەن کە خاکی ئوردن بە ئامانج بگرێت.

پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا

سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە کوەیت و قەرارگەی خاتەمولئەنبیاش دەڵێت، هێرش بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بە واتای بەرفراوانبوونی جەنگەکە دێت." هەر بۆیە ئەوانیش هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بەردەوامە.

یەسنا ئومێد

4 کاتژمێر پێش ئێستا