سامانی ئیلۆن مەسک لە ماوەی 40 ڕۆژدا زیاتر لە 300 ملیار دۆلار کەمیکردووە
سامانی ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری گەورەی ئەمریکی و یەکەم دەوڵەمەندی جیهان لە ماوەی تەنها 40 ڕۆژدا 306 ملیار دۆلار دابەزیوە و لە 1 تریلیۆن و 100 ملیار دۆلارەوە بووەتە 794 ملیار دۆلار، سەرباری ئەم دابەزینەش هێشتا بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش سەرجەم ملیاردێرەکانی دیکەی جیهاندایە.
ئاماری نوێی گۆڤاری فۆڕبس لەسەر دەوڵەمەندەکانی جیهان
گۆڤاری فۆڕبسی ئەمریکی، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەسەر دەوڵەمەندەکانی جیهان ئاشکرای کردووە، سامانەکەی مەسک لە 22ـی تەمموزی ئەمساڵ، بۆ 794 ملیار دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا لە 13ـی حوزەیرانی ئەمساڵ سامانی یەکەم دەوڵەمەندەکەی جیهان، گەیشتە 1 تریلیۆن و 100 ملیار دۆلار، کە تەنیا لە ماوەی 40 ڕۆژدا 306 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.
بەردەوامیی پێشەنگایەتیی مەسک لە ڕیزبەندیی جیهانیدا
گۆڤاری فۆڕبس لەبارەی ڕیزبەندیی دەوڵەمەندەکانەوە دەڵێت، هەرچەندە ئیلۆن مەسک سامانەکەی بۆ 794 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام هێشتا لە ڕیزبەندیی یەکەمین ملیاردێری جیهاندایە و 510 ملیار دۆلار لە پێش سامانی لاری پەیجی خاوەنی کۆمپانیای گووگڵەوەیە کە خاوەنی 284 ملیار دۆلارە.
کۆمپانیا و سەرچاوەکانی سامانی ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک، خاوەنداریی زۆرترین پشکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەکات، هەروەها خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و پلاتفۆڕمی ئێکس و ئێکس ئەی ئایە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا