پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بەرز دەکرێتەوە
دواى تەواوکردنى ماوه‌ى ياساييان، پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بەرز دەکرێتەوە.
لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوبکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كردووە.
هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياساييان ته‌واو كردووه
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، ده‌ركردنى ئه‌و فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياساييان ته‌واو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته به‌ر.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتریش، پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بابەتی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ ڕانەگیراوە، بەڵکو کەمێک دواکەوتووە و پاش گەڕانەوەی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکەنەوە.
پلەبەرزکردنەوەکە بەبێ زیادکردنی مووچەیە
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو پلەبەرزکردنەوەیە لە ئێستادا بەبێ زیادکردنی مووچەیە، چونکە پێویستە لە بودجەی ئەمساڵ یان پڕۆژەیاسای ساڵی داهاتوودا پارەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت و دواتر شایستە داراییەکانیان بۆ زیاد دەکرێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا