بەشێکی زۆری ئەستێرەکانی ئەرجەنتین ماڵئاواییان کرد
ژووری جلگۆڕینی ئەرجەنتین چەند خەفەتێک بووە بەیەکەوە، یەکەم لەدەستدانی مۆندیال، دووەم وازهێنان و ماڵئاوایی کۆمەڵێک یاریزانی گەورە، کە چەند ساڵە لە هەڵبژاردەکە خەریکی نوسینەوەی مێژوون، بەڵام مەرج نییە ئەم ماڵئاواییانە فەرمی بن.
ئەستێرەکان بوونە مێژوو
رۆژنامەی ئۆلی دەڵێت یەکێک لەو یاریزانانەی کە ماڵئاوایی کردووە لە یاریزانەکانی دیکە و وتویەتی دواین بەشداریکردنە نیکۆلاس ئۆتامێندی بووە، هەورەها جگە لەو، پێرێش وتیان کە لیۆ مێسیش بەهەمان شێوە پەیامی ماڵئاوایی خۆی وتوە.
لەگەڵ هەریەکە لە ئیمیلانۆ مارتینێزی گۆلپارێز، نیکۆلاس تایافیگۆ، مۆنتێلم دی پاوڵ و پاریدیش و لوسێلسۆ بەهەمان شێوە لە مۆندیالی 2030 بەشداریی ناکەن.
زۆربەی ئەم ئەستێرانە تەمەنیان لە سەروو 33 ساڵەوەیە، لەبەر ئەوە ئەستەمە لە مۆندیالی 2030 بیانبینینەوە.
لیۆنێل سکالۆنیش دوای شکستەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی وتی کە قورسترین شت ئەوەیە جارێکی کە پێکهاتەیەکی ئاوا دروستبکەیتەوە، جارێکی کە مەحاڵە بەبێ زۆربەی ئەم یاریزانانەی ئێستا تیمێکی وا تۆکمە و بەهێز دروستبکەینەوە، کەواتە قسەکانی سکالۆنی مەبەست بووە لە ماڵئاوایی بەشێکی زۆری یاریزانان و بونیادنانی پێکهاتەیەکی نوێ و هەموو شتێک لە بنەرەتەوە پێویستە بۆ ئەرجەنتین بگۆرێت بەتایبەت تا مۆندیالی 2030.
4 کاتژمێر پێش ئێستا