عەلى زەیدى فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ چەند بەرپرسێک دەردەکات
شۆڕش محەمەد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ چەند بەرپرسێک دەردەکات کە بەڕێوەبەرى نووسینگەکەیى و ڕاوێژکارێکى سەربازیى خۆیشی تێدایە.
دوو گەورە ئەفسەری سوپا بوونە بەرپرس و راوێژ لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق عەبدولئەمیر شممەرى، وەک بەرپرسى نووسینگەى سەرۆکوەزیران و فەریق ڕوکن قەیس مەحمەداوى، وەک ڕاویژکاریى سەربازیى سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرد و فەرمانی دەستبەکاربوونیشی بۆ دەرکردن.
ئاڵوگۆڕ لە پۆستى سەرۆکى دەزگاى دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی کرا
هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق فەرمانى دەستبەکاربوونى بۆ سەرۆکى نوێى دەزگاى دژەتیرۆر و فەرماندەى هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵیش دەرکرد.
بەگوێرەى فەرمانەکەى سەرۆکوەزیران، فەریق ڕوکن زەید حوشى خەلەف موسەوى، دەبێتە سەرۆکى دەزگاى دژەتیرۆر و فەریق ڕوکن محەممەد قاسم فەهد، دەبێتە فەرماندەى هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵ.
شۆڕش محەمەد
4 کاتژمێر پێش ئێستا