یارییەکانی کۆمۆنڵوێس لە گلاسکۆ دەستپێدەکات

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

یارییەکانی کۆمۆنڵوێس 2026 سبەى پێنجشەممە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا دەستپێدەکات و تاوەکو 2ـى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبێت.


ئەمە 23هەمین خولی ئەم پێشبڕکێیەیە و گلاسکۆ دووەم جارە میوانداری دەکات، دوای ساڵی 2014، نزیکەی 3,000 وەرزشکار لە 74 وڵات و هەرێمی کۆمۆنڵوێس بەشدار دەبن لە چەندین یاریی جیاواز.


ئەم خولە یارییەکانى کەمترە لە خولەکانی پێشووە، چونکە پاش ئەوەی هەرێمی ڤیکتۆریای ئوسترالیا لە میوانداری کشایەوە، گلاسکۆ بەرپرسیارێتی وەرگرت، ژمارەی یارییەکان بۆ 10 کەم کراوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا