سەرۆکوەزیرانی عێراق و راوێژکاری ئەڵمانیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنانی نێوانیان تاوتوێکرد و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بانگێشتی ئەڵمانیا کرا.
تاوتوێکردنی پرسە ئابووری و بازرگانیەکان و کۆچبەری
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران و فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەی پرسە ئابووری، بازرگانییەکان و وەبەرهێنان، دۆسیەی کۆچبەری کردووە.
ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی گرنگ بۆ ئابووری عێراق
عەلی زیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەڵمانیای بە هاوبەشێکی گرنگ بۆ ئابووریی عێراق وەسفکردووە، خواستی خۆشی نیشانداوە بۆ راکێشانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و دامەزراندنی سندووقێکی هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا.
بانگهێشتی فەرمی زەیدی بۆ سەردانی ئەڵمانیا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش بانگێشتێکی فەرمیی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ سەردانی ئەڵمانیا، جەختیشی لە پاڵپشتیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە بەدیهێنانی چاکسازیی ئابووری و دارایی و ئامادەیی کۆمپانیا ئەڵمانییەکانی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەربڕی.
3 کاتژمێر پێش ئێستا