هەولێر دەچێتە تونس

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر رۆژی یەکشەممە ، ڕوو دەکاتە وڵاتی تونس و کەمپێکى مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە.

یانەکەى ماوەى دوو هەفتە لەو وڵاتە دەمێننەوە و جیا لە مەشقەکانى رۆژانە چەند یارییەکانى دۆستانەش ئەنجام دەدەن.

هەوادارانی هەولێر چاوەڕوانى وەرزێکى نایاب لە یانەکەیان دەکەن بەمەبەستى گەڕاندنەوەی شکۆ و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لە خولی ئەستێرەکان و بەشداریکردنیان لە جامى یانەکانى کەنداو کە وەک نوێنەرى عێراق هاوشانى زەورا لەو پاڵەوانیتییە بەشدارن.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا