لە باکووری کوردستان و تورکیا سەدان کۆچبەر دەستگیرکران

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا
ساتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا

لە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا، سەدان کۆچبەر و 25 قاچاخچی دەستگیرکران.

ئۆپراسیۆنەکان لە 81 پارێزگا بەڕێوەچووە

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە 81 پارێزگا، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی و ئەو کەسانە کردووە، کە قاچاخچێتیی بە کۆچبەرانەوە دەکەن.

355 کۆچبەر و 25 قاچاخچی دەستگیرکراون

وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە "355 کۆچبەر و 25 قاچاخچییان دەستگیرکردووە و ڕادەستی ناوەندەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران کراونەتەوە، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە".

ئاماری کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانی ساڵی ڕابردوو

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی تورکیا، ساڵی ڕابردوو 152 هەزار کۆچبەر و 10 هەزار و 883 قاچاخچی دەستگیرکراون، کە 42 هەزار و 202 کەسیان هاوڵاتی ئەفغانی بوون.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەریدەخەن، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ملیۆنێک و 110 هەزار و 991 کۆچبەر دەستگیرکراون.

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا