کۆمەڵە: پاسداران هێرشیکردە سەر بارەگایەکمان لە دۆڵى ئالانە
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەى چوارشەممە سوپاى پاسداران بە مووشەک هێرشیکردە سەر بارەگایەکیان لە دۆڵى ئالانە و شەش پێشمەرگەیان برینداربوون.
بە مووشەکی جۆری خەیبەر کەرار هێرشەکە کراوە
ئەمجەت حوسێن پەناهی، ئەندامی دەستەی ڕێبەری کۆمەڵە ڕایگەیاند، لە کاتژمێر شەش و 55 خولەکى ئێوارە، مووشەکێکی جۆری «خەیبەری کەرار» بەرەو بارەگاى کۆمەڵە هاوێژراون و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە بریندار بوون.
تا ئیستا 94 مووشەک و درۆن ئاڕاستەی بارەگای کۆمەڵە کراوە
ئەمجەت حوسێن پەناهی، دەڵێت لە سەرەتاى شەڕى ئەمریکا و ئێرانەوە تاوەکو ئێستا 94 مووشەک و درۆن بە بارەگاکانى کۆمەڵەوە نراون.
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا