بەرپرسێکی سەربازی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی کەنداو.  فۆتۆ: AFP
یەکێک لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی کەنداو. فۆتۆ: AFP

بەرپرسێکی سەربازیی ئێران، وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپى دەداتەوە و دەڵێت، ڕێگەنادەن جارێکی دیکە هوورمز ببێتەوە هەڕەشە لەسەریان، دەشڵێت، بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئێران، هەموو کەشتییەک بە ئارامی دەتوانێت تێپەڕێت.

تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە هەماهەنگی ئێران

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، ڕێگەنادەن جارێکی دیکە گەرووی هوورمز ببێتەوە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتەکەیان، تێپەڕبوونی پارێزراوی کەشتییەکان دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێراندا بێت.

سازش نەکردن لەسەر سەروەریی ئێران

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هیچکاتێک سازش ناکات لەسەر سەروەریی خۆی بەسەر گەرووی هوورمزەوە، ئەو هەنگاوەش بە بەشێک لە گرەنتی ئاسایشی خۆی دەزانێت لە درێژمەودا دا.

کردنە ئامانجی ئەو دامەزراوانەی وزە کە کەمریکا بەرژەوەندی تیایدا هەیە

سەبارەت بە هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ بۆردوومانکردنی پرد و وێستگەکانی کارەبا، بەرپرسە سەربازییەکەی ئێران دەڵێت، ئەگەر پڕۆژە ستراتیجییەکانیان بکرێنە ئامانج، تاران ژێرخان و پردی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، لەنێویاندا ئەو دامەزراوانەی وزە، کە ئەمریکا بەرژەوەندی تیایدا هەیە.

دەشڵێت، پێویستە ئەمریکییەکان لەوە بەباشی تێگەیشتبن، ئێران هەر شوێنێکی ویستبێت، دەتوانێت بیکاتە ئامانج، بۆیە ئەم قومارەی ترەمپ، جارێکی دیکە تووشی شەرمەزاری دەکات و شکست دەهێنێت.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا