سەدر هێرشێکی تووند دەکاتە سەر غەیس تەمیمی
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، هێرش دەکاتە سەر غەیس تەمیمی و داوا دەکات ڕێگە نەدرێت لە هیچ کەناڵێکی ئاسمانیی عێراقەوە دەربکەوێت و داوا لە هۆزەکەشی دەکات، خۆی لێ بێبەری بکات.
بەهۆی ئەوەی ستایشی ئیسرائیلی کردووە
ئەم هەڵوێستەی سەدڕ لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە لایەنگرانییدا هاتووە، دوای ئەوەی غەیس تەمیمی لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا ستايشی ئیسرائیلی کردبوو، هەروەها هێرشی تووندی کردبووە سەر بەرپرسانی فەڵەستین.
بە بەکرێگیراوانی دوژمنانی خودا ناوی دەبات
سەدر لە وەڵامەکەیدا، تەمیمی بە کەسێکی لادەری سەرلێشێواو ناودەبات و دەڵێت، بەکرێگیراوی دوژمنانی خودا و پێغەمبەر و نیشتمانە.
"نابێت هیچ مامەڵەیەکی لەگەڵدا بکرێت"
موقتەدا سەدر دەشڵێت، غەیس تەمیمی ئاینەکەی بە دونیاکەی فرۆشتووە، لەپێناو ناوبانگ و سامان، بۆیە نابێت هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ ئەم کەسەدا بکرێت.

ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا