جیاوازیی نێوان گرێی پاک و گرێی شێرپەنجەیی لە منداڵداندا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گرێی شێرپەنجەیی لە منداڵاندا
وێنەی گرێی شێرپەنجەیی لە منداڵاندا

د. سومەییە نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵابوون، جیاوازیی نێوان گرێی پاک و گرێی شێرپەنجەیی منداڵدان بۆ خانمان دەخاتەڕوو.

جیاوازیی نێوان گرێی پاک و شێرپەنجەیی لە منداڵداندا

باوترین جیاوازییەکانی گرێی پاک و گرێی شێرپەنجەیی لە منداڵاندا، بریتین لە:

گرێی پاکی منداڵدان:

  1. زۆربەی ئەم گرێیانە کە پێیان دەوترێت "فیبرۆید"، شێرپەنجەیی نین و بە شێوەیەکی هێواش گەشە دەکەن
  2. ئەم گرێیانە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و بڵاو نابنەوە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە
  3. ڕەنگە ببنەهۆی خوێنبەربوونی ناڕێک لە کاتی سووڕی مانگانەدا یان خانمەکە هەست بە بوونی  فشار دەکات لە ناوچەی حەوزدا، بەڵام بە دەگمەن ژیانی خانمەکە دەخەنە مەترسییەوە

گرێی شێرپەنجەیی منداڵدان:

  1. ئەم گرێیانە بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکەن و خانە ئاساییەکانی دەوروبەری خۆیان تێک دەشکێنن
  2. گرێ شێرپەنجەییەکان دەتوانن بڵاو ببنەوە بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە وەک سییەکان، جگەر یان ئێسکەکان
  3. جگە لە خوێنبەربوونی ناڕێک، ڕەنگە گرێ شێرپەنجەییەکان ببنەهۆی دابەزینی کێشی جەستە بەبێ هۆکار، ئازاری توندی حەوز و هەستکردن بە ماندوویەتیی زۆر

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

تەنیا پزیشک دەتوانێت بە ئەنجامدانی پشکنینی وەک: سۆنەر، ئێم ئاڕ ئای و وەرگرتنی نموونە، دەستنیشانی تەواوی جۆری گرێکە بکات، لەکاتی هەر گۆڕانکارییەک لە سووڕی مانگانە یان بوونی ئازاری بەردەوامی حەوز، پێویستە خانمەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکەی.

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا