سوپای پاسداران دواى هێرشەکانى ئەم بەیانییەى بۆسەر ئوردن پەیامێک ئاڕاستەى خەڵکى کوەیت دەکات
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران جارێکی دیکە ناوەندەکانی ئەمریکایان لە وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانج گرتووە و دەشڵیت، ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی سێ کەشتی لە گەرووی هوورمزدا کردووە".
هێرشەکان بۆ سەر ئوردن
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "لە وەڵامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا توانیویانە کۆگاکانی چەک و کەرەستەی سەربازی و سیستمی ڕاداری پاتریۆت و سی ئاڕ ئێمی ئەمریکی لە ئوردن بکەنە ئامانج.
ڕێگریی لەو کەشتییانەى بە یاساکانى پاسداران ناجوڵێنەوە
لە ڕاگەیێنراوێکی دیکەدا هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ڕێگرییان لە سێ کەشتی کردووە بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕن و پاسداران دەڵێن، سێ کەشتییەکە ویستویانە بەو ڕێڕەوە نایاسایەدا تێپەڕن کە ئەمریکا دروستیکردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت ، "دوای هۆشداریان بەو سێ کەشتییە و گوێنەدان بە هۆشدارییەکانی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران، یەکێک لە کەشتییەکە ڕووبەرووی هێرش بووەتەوە دوو لە کەشتییەکەی دیکەیان گەڕانەوەتەوە نەیان توانیووە ڕێڕەوەکە تێپەڕ بکەن".
پەیامى پاسداران بۆ هاوڵاتییانى کوەیت
سوپای پاسدارانی ئێران پەیامی بۆ خەڵکی کوەیت ناردووە دەڵێت، "هێزە سەربازییەکانی ئێران هەرگیز هێرشیان نەکردووەتە سەر سەروەری خاکی وڵاتەکەتان بەڵکو ئەوە ئەمریکایە خاکی ئێوەی داگیرکردووە، ئێمەش خاکە داگیرکراوەکەتان لە دەست هێزەکانی ئەمریکا ڕزگار دەکەین".
1 کاتژمێر پێش ئێستا