ماوەکە کۆتاییهات؛ 10,392 سیڤی گەیشتووە و سوپاس بۆ متمانەتان بە کەناڵ8

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، پاش 10 ڕۆژ لە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن، وادەی پێشکەشکردنی بۆ 203 هەلی کار کۆتاییپێهێنا و سوپاسی متمانەی میدیاکاران و هاونیشتمانییان دەکات بۆ ئەو ژمارە زۆرەی سیڤی کە بۆیان نێردراوە.

تەواوى ڕاگەیێنراوى دامەزراوەى میدیایی کەناڵ8

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ 203 هەلی کار لە بەشە جیاوازەکانی دامەزراوەکە کردەوە، ئەمڕۆ وادەکە کۆتاییهات.

لەماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا، 10 هەزار و 392 سیڤی کارخوازان پێشکەش کراون، کە ئەمە متمانەی میدیاکاران و خەڵکی کوردستانە بە دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، کە ئەوپەڕی جێی سوپاس و پێزانینە.

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8، هەموو ئەو کارخوازانەی سیڤییان پێشکەش کردووە دڵنیا دەکاتەوە، کە هەر لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە پڕۆسەی وردبینیکردن و جیاکردنەوەیان بەگوێرەى بەشە جیاوازەکان، ئەوانەی لە پاڵاوتنی لیژنەی تایبەتمەند دەردەچن لە داهاتوویەکی نزیکدا کاتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاریدەکرێت.

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا