دووبەرپرسی فەرمانگەیەکی کەرکووک بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی حکومەتی عێراقدا، دووبەرپرسی فەرمانگەیەکی پارێزگاى کەرکووک بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرى ڤێرتێرنەرى کەرکووک دەستگیرکرا
سەرچاوەیەکی تایبەت بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری کەرکووک لەلایەن نووسینگەی کەرکووکی دەستەی دەستپاکى عێراق و هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری کەرکووک لە پێکهاتەی عەرەبە و پاش بەخشینی لە پۆستەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرى ڤێرتێنەرى شارۆچکەى شوان دەستگیرکرا
لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەری پێشووی هۆبەی ڤێتەرنەرێی شارۆچکەى شوان، لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە.
گەندەڵى لە کەرتى سامانى ئاژەڵ
بە گوێرەى زانیارییەکان، دەستگیرکردنەکە بە بڕیاری دادوەری دەستپاکیی بووە و هەردوو بەرپرسەکە لە فەرمانگەیەک دەوامیان کردووە کە بەرپرس بوون لە گواستنەوەى سامانى ئاژەڵ لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک.
8 فەرمانبەرى دیکە تێوەگلاون
هەر بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، هەشت فەرمانبەرى دیکەى سنوورى کەرکووک بەتۆمەتى گەندەڵى تێوەگلاون و بڕیارە لە داهاتوویەکى نزیکدا دەستگیر بکرێن.
شۆڕشەکەى عەلى زەیدى لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی وەزارییەکەیدا پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی وەک لەپێشینەترین کار دیاری کرد و بڕیاریدا بە زووترین کات پێداچوونەوەی ورد بۆ هەموو گرێبەستەکانی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان بکرێت و هەر سەرپێچییەک هەبێت، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت بۆ سزادانی کەمتەرخەمەکان.
پێشتریش چەند بەرپرسێکى دیکە لە عێراق بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر دەیان ملیار دینارى دزرا و سەدان کیلۆ زێڕدا گیراوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا