گرژییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا چڕتر دەبنەوە

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا تاوەکو دێت چڕتردەبێت، لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سێ کەس کوژران، لەبەرامبەردا هێرشی پێچەوانەش هەبووە و بەهۆیەوە چوار کەس لە کریمیا کوژراون.

زیادبوونى قوربانییەکان لە جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا

ئەم هاوینە ڕێژەی کوژران لە جەنگە چوار ساڵیەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیادی کردووە، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، مانگی ڕابردوو کوشندەترین مانگ بووە بە بەراورد بە ساڵی یەکەمی جەنگەکەوە کە لە 2022 دەستی پێکرد.

دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆوە نەدیوە. ئۆلێکساندەر گانژا، پارێزگاری ناوچەی نپرۆپێترۆڤسک ڕایگەیاند، سێ کەس کوژراون، 19ـی کەس بریندارن، لە نێوان کوژراوەکاندا، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ هەیە.

هێرشى ڕووسیا بۆسەر ناوچەکانى ئۆکرانیا

پاڤلۆگرا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی ئۆکرانیا، بەر لە جەنگ 100 هەزار کەس لەوێ نیشتەجێبوو، بەڵام چەند جارێک ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر ئەم ناوچەیە.

هێرشەکانى پێچەوانەکانى ئۆکرانیا بۆسەر ڕووسیا

لە ڕووسیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، بەهۆی هێرشی درۆنی ئۆکرانیا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان کوژراوە، لە ناوچەی کریمیاش هەر بەهۆی هێرشی ئۆکرانیا دوو کەسی دیکە کوژران، لە ناوچەی بێلگرۆردیش هەر بە هێرشی ئۆکرانیا کەسێکی دیکە کوژراوە.

ئامارەکان

بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ڕێژەی کوشتنی هاوڵاتییان بەهۆی گرژییەکانەوە 37٪ بەرزبووەتەوە.

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا