هۆڵی ئەپۆلۆی مۆزەخانەی لوڤەر کرایەوە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بۆ جارێکی دیکە و پاش تاڵانکارییەکەی ڕابردوو، هۆڵی ئەپۆلۆی مۆزەخانەی لوڤەر کرایەوە، بەڵام بەبێ خشڵە دزراوەکان.
سەدەی حەڤدەیەمی زایینی دروستکراوە
هۆڵی ئەپۆلۆی مۆزەخانەی لوڤەر، سەدەی حەڤدەیەمی زایینی دروستکراوە، یەکێکە لە گەورەترین و ناسراوترین هۆڵەکانی مۆزەخانەکە، ئێستا پاش تاڵانکارییەکەی ساڵی ڕابردوو، بۆ جارێکی دیکە کراوەتەوە.

پارچەکان تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە
چاودێران دەڵێن، تاوەکو ئێستا مۆزەخانەکە بەدەست لاوازییەکانیەوە دەناڵێنێت، گەورەترین لاوازیشی نەدۆزینەوەی ئەنجامدەرانی سەرەکیی تاڵانکارییەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردووە، کە لە هۆڵی ئەپۆلۆ، هەشت پارچە لە خشڵ و پارچەی شاهانەیی ناپلیۆنی دزران و بوو بە یەکێک لە گەورەترین تاڵانکارییەکانی ئەم سەدەیە.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا