دەروازەیەکی گرنگی نێوان عێراق و کوەیت داخرا

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دەروازەى سنووریی عەبدەلى نێوان کوەیت و عێراق
دەروازەى سنووریی عەبدەلى نێوان کوەیت و عێراق

سەرچاوەیەکی باڵا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشکرایکردووە، دەروازەی عەبدەلی نێوان کوەیت و عێراق دوای ئەوەی هێرشی دەکرێتەسەر بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.

کوەیت عێراقى لە داخستنەکە ئاگادار کردووەتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردووەتەوە، لایەنی عێراقی دەروازەکە لەلایەن کوەیتەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەروازەی عەبدەلی سنووری بەشێوەیەکی کاتی لەپاش ئەوەی بە درۆن هێرش دەکرێتە سەری دادەخرێت.

دەروازە سنوورییەکەى نێوان عێراق و کوەیت

دەروازەی عەبدەلی بە یەکێک لە دەروازە سنووریە گرنگەکانی نێوان کوەیت و عێراق دادەنرێت و دەچێتەوە سەر دەروازەی سەفوان لە پارێزگای بەسرە.

کاریگەرییەکانى داخستنى دەروازەکە

جوڵەی بەردەوامی گەشتییاری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەم دەروازەدایە، هەر بۆیە داخستنی دەروازەکە کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

جەنگى ئێران و ئەمریکا

لەو کاتەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووەتەوە، ئێران بەشێوەیەکی بەردەوام هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کوەیت و بەهۆیەوە چەندین زیان بەر دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووە و چەندین جاریش وڵاتانی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانییان کردووە.

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا