هەولێر ، گرێبەستى ئیفیانی کێلفین ئێزەی بە فەرمی ڕاگەیاند
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یانەی هەولێر بەشدار لە خولى ئەستێرەکانى عێراق بە فەرمى گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری نایجیری، ئیفیانی کێلفین ئێزە واژۆ کرد.
ئیفیانی ئێزە ، تەمەنی 27 ساڵە، خەڵکی نایجیریایەلە هێڵی هێرشدا یاری دەکات و پێی چەپە.
ئەزموونی یارییکردنى لە خولى وڵاتەکەى و وڵاتانى لیبیا و ئوستورالیا هەیە و لە خولى ئەستێرەکانى عێراقیش درێسى یانەى کەرخى پۆشیووە.
لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ Wellington Phoenix لە لیگی ئوسترالیا، لە ٢٥ یاریدا ١٠ گۆڵی تۆمار کردووە.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا