فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا لیستی فیلمەکانی ئاشکرا کرد

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی سینەماییدا، بە فەرمی پێگەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیسیا لە ئیتاڵیا، لیستی تەواوەتی ئەو فیلمانەی ئاشکرا کرد، کە لە 83ـەمین خولی خۆیدا نمایشیان دەکات.

81 ناونیشان بەشدارن

بڕیارە لەمیانی بەڕێوەچوونی خولی نوێی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا، لە چوارچێوەی نۆ پۆلی جیاوازدا، 81 ناونیشانی جیاواز نمایش بکرێن، کە 20 لەو ناونیشانانە، کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵات.

فیلمە کوردییەکە هی کێیە؟

ئەمساڵ یەک فیلمی کوردی لە ئاستی نمایشکردنی فیلمەکاندا بەشداریی دەکات، بە ناونیشانی "No Paradise if You Are Killed by a Woman" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا.

فێستیڤاڵەکە کەی بەڕێوەدەچێت؟

بڕیارە 83ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا ڕێکەوتی دووی ئەیلوول دەستپێبکات و ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا