لە ئێوارەى دوێنێوە گەنجێک لە سنوورى گەرمیان بێسەروشوێنە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ئێوارەى دوێنێوە گەنجێکى گوندی کۆکس لە سنوورى گەرمیان کە پیشەى شوانکارە بێسەروشوێنە و کەسووکارەکەى لە پۆلیس سکاڵایان بۆ ئاشکراکردنى چارەنووسى تۆمارکردووە.

دانیشتووى گوندى کۆکسە

سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە کاتژمێر 3:00ـى پاشنیوەڕۆى دوێنێوە گەنجێک لە گوندی کۆکس دیار نەماوە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

کەسووکارەکەى سکاڵایان تۆمار کردووە

گوتیشى، کەسووکارى گەنجەکە لاى پۆلیس سکاڵایان تۆمارکردووە و پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەى گەنجەکە چرکردووەتەوە.

لە دایکبووى 2005 و شوانکارەیە

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو گەنجە لە دایکبووی ساڵى 2005ە، دانیشتووى گوندى کۆکسە و پیشەى شوانکارییە و بەلاى مەڕووماڵاتەکەیەوە دیار نەماوە.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا