ئاماری بودجەی حیزبەکانی تورکیا؛ مانگانە سەدان ملیۆن لیرە لە گەنجینەی دەوڵەت وەردەگرن

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
حیزبەکانی تورکیا مانگانە سەدان ملیۆن لیرە لە گەنجینەی دەوڵەت وەردەگرن
حیزبەکانی تورکیا مانگانە سەدان ملیۆن لیرە لە گەنجینەی دەوڵەت وەردەگرن

لە تورکیا بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسییەکان، حیزبەکان مافی ئەوەیان هەیە، لە گەنجینەی دەوڵەت هاوکاریی دارایی وەربگرن.

بنەمای دابەشکردنی بودجەی حیزبەکان

بەگوێرەی یاساکە، حیزبە سیاسییەکان، لەسەر بنەمای ئەو دەنگەی لە دوایین هەڵبژاردندا بەدەستیانهێناوە، هاوکاریی دارایی لە گەنجینەی دەوڵەت وەردەگرن.

سەختیی دابینکردنی خەرجیی حیزبەکان

بەهۆی زۆریی ژمارەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا، حیزبە سیاسییەکان پێویستیان بە خەرجییەکی زۆر هەیە و ناتوانن بەبێ گەنجینەی دەوڵەت بەردەوام بن.

پشکی ساڵانەی حیزبەکانی تورکیا لە گەنجینەی دەوڵەت:

ئاکپارتی: 2.5 ملیار لیرە

جەهەپە: 1.8 ملیار لیرە

مەهەپە: 600 ملیۆن لیرە

ئیی پارتی: 550 ملیۆن لیرە

پارتی دەم: 500 ملیۆن لیرە

کەمترین ئاستی پێداویستیی دارایی مانگانە

هەر حیزبێکی سیاسی لە تورکیا بۆ ئەوەی بتوانێت مانگانە خەرجییەکانی دابین بکات، لانی کەم پێویستی بە زیاتر لە 22 ملیۆن لیرە هەیە.

تێکڕای خەرجییە مانگانەیییەکانی حیزبێک

کرێی بارەگا و کارمەند: 11,142,000 لیرە

کرێی بارەگای سەرەکی و کارمەندەکانی: 3,442,000 لیرە

خەرجیی دیکە: 7,736,500 لیرە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا