محەممەد فەرتوس: دۆسیەی گەندەڵی زۆر گەورەتر ماوە دەستی بۆ ببرێت

یاد نەوزاد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد فەرتوس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
محەممەد فەرتوس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

محەممەد فەرتوس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر بوونی دۆسیە و گەندەڵکاری زۆر گەورەتر و مەترسیدارتر دەکاتەوە کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان تێدا نەکراوە، هاوکات پشتیوانیی خۆی بۆ دادگای باڵا و ڕێکارە یاساییەکان ڕادەگەیەنێت و داوای چاکسازیی بنەڕەتی لە کۆی سیستمی وڵاتدا دەکات.

پێویستیی چاکسازی و ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی

محەممەد فەرتوس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە پرسی گەندەڵی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند لەبارەی پاککردنەوەی سیستمی وڵات و بەهەدەردانی سامانی گشتییەوە گوتیشی، پێویستە کار بۆ پاککردنەوەی سیستمی وڵاتەکە بکرێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بگیرێت.

متمانەی پەرلەمانتاران بە ڕێکار و بڕیارەکانی دادگا

محەممەد عەلی فەرتوس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەدەستداگرتنی پارەی گەندەڵی و سەروەریی دادگاکانەوە زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتی، "ئەو بڕە پارانەی کە ڕۆژانە دەستیان بەسەردا دەگیرێت لە دۆسیە جیاوازەکانی گەندەڵیدا، هەمووی لە ژێر سەرپەرشتیی دادگا و بە کۆنووسی فەرمی دەبێت، هەموو ئێمە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی تەواومان بە دادگا و ڕێکارەکانی و سەروەری و بێلایەنیی دادگاکانمان هەیە".

داواکاری بۆ بەردەوامیی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پاڵپشتیکردنی دادوەران و گۆڕینی کۆی سیستمەکەوە گوتیشی، "داواش لە بەڕێز سەرۆکی دادگای باڵا دەکەین، بەردەوام بێت لەسەر ئەم هەڵمەتە و پاڵپشتیی هەموو ئەو دادوەرانە بکات کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەم گەندەڵییە، دڵنیاشین پڕۆژە و پرسی زۆر گەورەتر هەیە و گەندەڵکاری زۆر گەورە و مەترسیدار هەیە کە هێشتا دەستی بۆ نەبراوە و دەبێت سیستمەکە پاک بکرێتەوە و تەنیا ڕووبەڕووی گەندەڵکاران نەبینەوە، بەڵکو کۆی سیستمەکە بگۆڕین".

یاد نەوزاد

2 کاتژمێر پێش ئێستا