ترەمپ: بیر لە هێرشێکی بەرفراوان دەکەمەوە بۆ سەر ئێران

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
شوێنەواری زیانی یەکێک لە بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. فۆتۆ: AFP
شوێنەواری زیانی یەکێک لە بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران ڕایگەیاند، بیر لە هێرشێکی بەرفراوان دەکاتەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، کە گەورەتر بێت لە ئۆپراسیۆنەکانی پێشوو.

ئاستی ئامادەیی واشنتن بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاستی ئامادەیی بۆ هێرشەکە گوتی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە، بەڵام نزیکە لە بڕیاردان بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان، کە گەورەتر بێت لە ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی ئەفسووناوی" و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموویان بۆ ئەوە ئامادەن.

ڕۆڵی ئیسرائیل لە هاوکێشە سەربازییەکاندا

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ڕۆڵی ئیسرائیل لە ئەگەری جەنگ دژ بە ئێران دەڵێت، ئەگەر داوا لە ئیسرائیل بکات، دوای 2 خولەک بەشداری لە جەنگ دژ بە ئێران دەکات، هەرچەندە جەختیشی کردەوە کە پێویستیان بە کەس نییە بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێ دژ بە تاران. سەرۆکی ئەمریکا بۆچوونی وابوو کە بەشداریی ئیسرائیل لێکەوتە و دەرەنجامی دەبێت.

تاران و مەلەفی دانوستان و فشارەکان

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەڵوێستی ئێرانییەکان بۆ دانوستان گوتی، ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستان بکەن، بەڵام لە ئێستادا ئامادە نین بۆ ڕێککەوتن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا بەباشی ئازاریان پێ نەگەیاندوون.

پەیوەندییەکانی ترەمپ و نەتانیاهوو و دیدارە چاوەڕوانکراوەکان

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئەو هەیە و گوتیشی، نەتانیاهوو دەیەوێت هەفتەی داهاتوو بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردنی لە سیناتۆری کۆچکردوو لیندسی گراهام بکات لە واشنتن و ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەگەر بێت بۆ واشنتن پێکەوە کۆدەبنەوە.

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا