یسرائیل کاتز بەڵێنی هێرشێکی یەکلاکەرەوە دژی ئێران دەدات و چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی ئەگەری هێرشکردنی تارانەوە بەڵێنی ئەنجامدانی هێرشێکی یەکلاکەرەوە دژی ئێران دەدات، ئەگەر تاران بڕیاربدات، هێرشیان بکاتەسەر.

چاوەڕوانکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا

کاتز لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی دا لەبارەی هەڵوێستی واشنتنەوە ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە، بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی ئێران.

هەڵوێستی دەستەی پەخشی ئیسرائیل

ئەم قسانەی کاتز دوای ئەوە دێت، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردبووەوە، تەلئەڤیڤ چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی واشنتنە، بۆ دەستپێکردنەوەی هێرش دژی ئێران.

بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی وزەی ئێران

دەستەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە لەبارەی ئامانجەکانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا چەندین ئامانجی دیکە ماون، ئیسرائیل بەنیازە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆردوومانیان بکات، وەک ناوەندەکانی وزە.

کۆبوونەوەی نائاسایی نەتانیاهوو لەسەر دۆسیەی ئێران

چەند سەرچاوەیەکی دیکە لەبارەی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی نەتانیاهووەوە ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی هەینی، بنیامین نەتانیاهوو، کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی نائاسایی ئەنجامدەدات و لەگەڵ ئەندامانی کابینەی وزاریی ئەمنی کۆدەبێتەوە، لەسەر دۆسیەی ئێران گفتوگۆ دەکەن.

فەرمانەکانی ترەمپ لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران

ئاماژە بەوەش کراوە، فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ ئێستا بەردەوام نین، کە هێرش نەکەنە سەر ئێران، تەنیا لە حاڵەتێکدا نەبێت، پێشتر ئێران هێرش بکات.

بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکارییە سەربازییەکان

بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ ئاستی ئامادەکاریی سەربازی و ئەمنی بەرزکردووەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی ئێران.

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا