عەلى زەیدى لەگەڵ سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى و سەرۆکى ئەنجوومەنى شوورای ئێران کۆبووەوە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى زەیدى لەگەڵ سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى و سەرۆکى ئەنجوومەنى شوورای ئێران کۆبووەوە
عەلى زەیدى لەگەڵ سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى و سەرۆکى ئەنجوومەنى شوورای ئێران کۆبووەوە

لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورا کۆبووەوە و جەختیکردەوە لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی ئێستا و هەنگاونان بەرەو دیالۆگی هێورکردنەوە.

هەماهەنگیی ئابووری و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، زەیدی لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ تاران، لەگەڵ غوڵام حوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، کۆبووەتەوە و جەختیکردووەتەوە لە رژدبوونی عێراق بۆ بونیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ هەماهەنگیی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا بەتایبەت لە کەرتى ئابووری دووپات کردووەتەوە.

عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دیالۆگی هەرێمایەتی

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕۆڵی وڵاتەکەیەوە ڕاشیگەیاندووە، هێشتا عێراق دەتوانێت ببێتە سەکۆیەک بۆ دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە تەواوی ناوچەکەدا، دووپاتیشیکردووەتەوە لە گرنگیی سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانەی لە ئارادان و هەنگاونان بەرەو دیالۆگی هێورکردنەوە.

ستایشکردنی هەوڵەکانی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە، ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی لەوبارەیەوە خستەڕوو.

تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورا

لە دیدارێکی دیکەشدا محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد.

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا