بەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایەسەر شاری هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ هەینى، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایەسەر شاری هەولێر و بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا بە نۆ درۆن هێرشکراوەتەسەر شارەکە و بەشی زۆریان لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تەقێندراونەتەوە.
هێرشەکان بۆسەر هەولێر
زۆرینەی هێرشە درۆنییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی سێبیران ئەنجامدراون و بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگریی بنکەی سەربازی هاوپەیمانانەوە تەقێندراونەتەوە و بەشێکی دیکەیان لە زەوی کشتوکاڵی ناوچەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە.
کەوتنەخوارەوەى درۆنەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، بەشێکی دیکە لە درۆنەکان لە نزیک ماڵەکانی کۆمەڵگەی سێبیران کەوتووەنەتە خوارەوە و ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە.
گەشتەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر هەڵوەشانەوە
هەر بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە دەستبەجێ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە و تەنانەت لە کۆتا ساتەکاندا گەشتێکی ڕۆشتن هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە بچنە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان بەهۆی ئەگەریی بوونی هێرشی دیکە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا