کەشناسیی عێراق: ڕۆژى یەکشەممە پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە و خۆڵبارین دەبێت
دەستەى گشتیی کەشناسى و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانى خۆى بۆ ڕەوشى کەشوهەوا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، رۆژى یەکشەممە خۆڵبارین ڕوودەدات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ڕۆژى سێشەممەش پلەکانى گەرما لەتەواوى عێراق ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
کەشوهەواى سبەى شەممە
لە ڕاگەیێنراوى دەستەى گشتیى کەشناسیدا هاتووە، سبەى شەممە پلەکانى گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێت، ڕۆژى یەکشەممە پلەکانى گەرما بەهەمان شێوەى ڕۆژى شەممە دەمێنێتەوە و بەهۆى چالاکبوونى باى باکوورى رۆژئاواش لە چەند پارێزگایەک خۆڵبارین دەبێت.
کەشوهەواى ڕۆژى دووشەممە
کەشناسیی عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژى دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بەڵام لە ڕۆژى سێشەممەى داهاتووەوە پلەکانى گەرما دەست بەبەرزبوونەوە دەکەن.
کەشوهەواى کۆتایی ئەم مانگە
بە گوێرەى پێشبینى ماڵپەڕە جیهانییەکانى بوارى کەشوهەوا کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتاى مانگى ئاب شەپۆلێکى گەرما، عێراق و هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق دەگاتە 50 پلەى سلیزى.
2 کاتژمێر پێش ئێستا