ئێران سەرکۆنەی بڕیاری بەریتانیا بۆ هاوکاری ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەی دەکات

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بنکەیەکى بەریتانیا کە فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا خاکى بنکەکە بەکاردەهێنن بۆ ئەرکە سەربازییەکانیان
بنکەیەکى بەریتانیا کە فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا خاکى بنکەکە بەکاردەهێنن بۆ ئەرکە سەربازییەکانیان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڕاگەیێنراوێکدا، سەرکۆنەی بڕیارێکی بەریتانیا بۆ هاوکاری سەربازی ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەی دەکات و ڕایگەیاند، بڕیارەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

سەرکۆنەى بڕیارەکەى بەریتانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ هاوکاری و بەکارهێنانی ناوەندە سەربازییەکانیان لە لایەن ئەمریکاوە دژ بە گەلی ئێران سەرکۆنە دەکەین و هەنگاوەکەش پێشێلکردنی ماددەی سێی بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ڕەزامەندى بەریتانیا بۆ بەکارهێنانى خاکەکەى

چەند ڕۆژ پێش ئێستا، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا مۆڵەتی بەکارهێنانی بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بە ئەمریکا داوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران.

نیگەرانى تاران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە کاتێکدا ئەو بڕیارە دەدەن کە باش دەزانن هێرشی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران بە بەشداری رژێمی زایۆنی تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

هێرش بۆسەر ئێران تاوانى جەنگە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسیلەوەشکردووە، هەر جۆرە بەشداری و هاوکار کردنێک لە هێرشی نایاسایی دژ بە وڵاتەکەیان بە هاوبەش لە تاوانی جەنگ لە قەڵەم دەدرێت.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا