ئۆزگور ئۆزەل دەستی لە جەهەپە کێشایەوە

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکى پارتى نوێى تورکیا
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکى پارتى نوێى تورکیا

داواکاریی دامەزراندنی پارتێکی نوێ بە ناوی (پارتی نوێ)، پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرا. هاوکات ئۆزگور ئۆزەل و 90 پەرلەمانتاری جەهەپە دەستیان لە جەهەپە کێشایەوە.

داواکاریی دامەزراندنی پارتی نوێ

ئەمڕۆ هەینی، گۆڕانکارییەکی سیاسیی گەورە لە تورکیا دەستیپێکرد و داواکاریی دروستکردنی پارتی نوێ پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرا.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بە سەرۆکی پارتەکە کە ئۆزگور ئۆزەلە لەگەڵ دامەزرێنەران کراوە و ناو و لۆگۆی پارتەکەش خراوەتەڕوو.

دروستکردنی فراکسیۆنی پارتی نوێ

هاوکات داواکاریی دروستکردنی فراکسیۆنی پارتەکەش، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرا.

دواى 34 ساڵ ئەندامێتى

پاش ئەو دوو هەنگاوە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی جەهەپە و سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، پاش 34 ساڵ ئەندامبوون لە جەهەپە، دەستی لەکارکێشایەوە.

91 پەرلەمانتاری جەهەپە دەستیان لەکار کێشایەوە

لەگەڵ ئۆزەل، 90 پەرلەمانتاری جەهەپە دەستیان لەکار کێشایەوە و چوونە ناو پارتی نوێ.

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا