دامەزراوەى ڤیژن دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەیەکى ستراتیجى بڵاوکردەوە
دامەزراوەى ڤیژن، ئەنجامى توێژینەوەیەکى بڵاوکردەوە کە محەممەد ئۆگۆتچو سەرۆکى یانەى وزەى لەندەن ئامادەی کردووە، لە تویژینەوەکەدا ئۆگۆتچو دەڵێت" پێویستە عێراق و هەرێمى کوردستان لە ناویاندا سلێمانى پەیوەندییەکانى ڕابردوویان لەگەڵ تورکیا و سووریا بۆ پەیوەندى بازرگانى و وزە بگۆڕن.
پێگەى هەرێمى کوردستان و عێراق لە ئابووریى و بازرگانیى ناوچەکە
توێژەر لە توێژینەوەکەدا باسلەوەدەکات، کە عێراق، تورکیا، سووریا پەیوەندییەکى نوێى بازرگانى دروستبکەن و هەرێمى کوردستان دەبێتە چەقى ئەم پەیوەندییە.
شارەزایان لە لەندەوە چى دەڵێن؟
محەممەد ئۆگۆتچو، سەرۆکى یانەى وزەى لەندەن، دەڵێت "ئێستا هێزى ئابوورى لەهەر وڵاتێک نەبەستراوە بەوەى کە چەند پانتایی خاکەکەى فراوانە، بەڵکو بەستراوە بە وەى کە ئەم خاکە تاوەکو چەند دەتوانرێت لە ڕووى ئابوورى و بازرگانى سوودى لێوەربگیرێت، بە تایبەت لە بوارەکانى گواستنەوەى وزە، تۆڕى کارەبا، هێڵى ئینتەرنێت، بۆ ئەمەش ڕێگەى گەشەپێدانى نێوان عێراق و تورکیا بە بڕبڕەى پشتى پەرەپێدانى ووڵاتانى ناوچەکە دەبینێت.
سلێمانى؛ لە ناوەندى هزرییەوە بۆ گواستنەوەى وزە و ژیریی دەستکرد
لە بارەى هەرێمى کوردستانەوە توێژەر دەڵێت" هەرێمى کوردستان پێگەیەکى گرنگى هەیە، پێویستە دۆخى ناجێگیرى بگۆڕدرێت بۆ ڕێککەوتنى وزە و بەرەوپێشچوونى ئابوورى، شارى سلێمانى وەک ناوەندێکى هزریی ئەم گۆڕانە هەرێمایەتییە باسدەکات بەوەى لەڕێگەى دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانەوە پلان بۆ ڕێڕەوى کارکردن بۆ گواستنەوەى وزە، ژیریی دەستکرد و وەبەرهێنان دابنرێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا