سێ کۆمپانیاى تورکى هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکانیان بۆ هەولێر درێژکردەوە

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ھەریەک لە کۆمپانیانی تورکیش ئێرلاینس،  ئەی جێت تاوەکو کۆتایی تەمموز و پێگاسۆسیش تاوەکو 27ـى مانگ، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەولێر هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بەھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی ڕێبواران

ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى بڵاویکردەوە، ئەم کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی ڕێبواران و خاوەنکارەکانیان دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.

ئاگادارییەکان بۆ گەشتیاران

کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە گەشتیاران دەتوانن دوا زانیارییەکانی گەشتەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە ببینن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایانە 22ـى تەمموز ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانییان بۆ ھەولێر درێژکردەوە.

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا