دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد هەڕەشەى لە کچان دەکرد
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى کەسێکى لە بۆسەیەکدا ڕاگەیاند کە هەڕەشەى لە کچان دەکرد و داواى پارەى لێدەکردن.
قوربانییەک لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە پەیوەندی کردووە و سکاڵای خۆی گەیاندووە
دەزگاکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، لە ڕێگەى هێڵى گەرمەوە قوربانییەک پەیوەندیى پێوەکردون و سکاڵاى خۆى گەیاندووە و لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییە یاسایی و دادوەرییەکان، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە هەڕەشەى لە کچان دەکرد و داواى پارەى لێدەکردن.
تۆمەتبارەکە لە بۆسەیەکدا دەستگیرکراوە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی بەدواداچوونی وردی هەواڵگرییەوە، دەرکەوت تۆمەتبارەکە سەرانەی لە کچێک وەرگرتووە و هەڕەشەی لێکردووە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەک، بۆیە لە بۆسەیەکدا دەستگیرکرا و پاشان ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کرا بۆ ئەوەی بەگوێرەى یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
داوایەک لە هاوڵاتیان
دەزگاکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی سەرانە وەرگرتن و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (131) یان پلاتفۆرمە فەرمییەکانیانەوە بکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا