لە گوندێکى سنوورى ڕانیە بتڵێکى غاز بە شەش ئەندامى خێزانێکدا تەقییەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە گوندێکى سنوورى شارۆچکەى ڕانیە بتڵێکى غاز بەشەش ئەندامى خێزانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانى لەدەستداو سەرجەم ئەندامانى دیکەى خێزانەکەش برینداربوون.

پێنج ئەندامى دیکەى خێزانەکە سووتاون

سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەرى تەندروستیى ڕاپەڕین، بە کەناڵ8 ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە گوندی دێری سەر بە شارەدێى سەرکەپکان بووە و مندالێکى دووساڵان گیانی لەدەستداوە و پێنج ئەندامى دیکەى خێزانەکە سووتاون.

بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون

سەفەر حەسەن، دەڵێت سەرجەم بریندارەکانی دیکە ڕەوانەی سلێمانی کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر و تەندروستى بەشێکیان ناجێگیرە.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا