گوتەبێژی پارتی دەم: هاوسەرۆکانمان لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکان کۆدەبنەوە
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەوە، تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتەکەیان سەردانی سەرۆکی حیزبەکان دەکەن و لەبارەی قۆناغی یاسایی پڕۆسەکە گفتوگۆ دەکەن.
دەقی پڕۆژەیاساکەی تورکیا لە کۆتایی نزیکبوووەتەوە
دۆغان لەبارەی پڕۆژەیاساکە ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا هیچ دەقێکیان لەبارەی پڕۆژەیاسای پڕۆسەکە بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام ئامادەکردنی دەقی پڕۆژەیاسا لە کەکۆتایی نزیکبوووەتەوە.
هیواخوازی بۆ ئەوەی پارتی نوێ ببێتە هۆی بەهێزکردنی پڕۆسەی ئاشتی
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی نوێی لە ئۆزگور ئۆزەل و هاوڕێکانی کرد و گوتی، بەهیوایە دروستبوونی ئەو حیزبە پڕۆسەکە، زیاتر بەرەو پێشەوە ببات.
دۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، بەهێزبوونی ئۆپۆزسیۆن، بەهێزبوونی دیموکراسییەتە لە تورکیا.
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا