قایمقامییەتی سلێمانی: بە ناچاری پەنامان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بردووە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مۆلیدەى یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانى
فۆتۆ: حەمە سوور-کەناڵ8
مۆلیدەى یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانى فۆتۆ: حەمە سوور-کەناڵ8

قایمقامییەتی سلێمانی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، پێشەکى پارە بدەن بە خاوەن مۆلیدەکان و دەڵێت، بەگوێرەى ئەو پسوڵەیەى دیاریکراوە، پارە بە خاوەن مۆلیدەکان بدەن.

کەمبوونەوەی کارەبا دۆخێکی کاتییە

قایمقامییەتی سلێمانی، کەمبوونەوەى کارەباى نیشتمانى بە دۆخێکى کاتى ناودەبات و دەڵێت، بە ناچاری پەنایان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بردووە.

بۆ ماوەی 45 ڕۆژ مۆلیدەکان لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا کار بکەن

ڕۆژى 17ـى تەمموزى 2026، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و نوێنەرانی مۆلیدە ئەهلییەکاندا، بڕیاردرا بۆ ماوەی 45 ڕۆژ مۆلیدەکان لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا کار بکەن؛ سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانیش ئاشکرای کرد، نرخی 125 کاتژمێر کارکردن بە حەوت هەزار و 500 دینار دیاریکراوە.

قەیرانی کارەبا و دۆخی ئەمنی ناوچەکە

قەیرانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە هەیە. بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کێڵگەی گازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 2500 مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی. بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییەش، حکومەتى کاربەڕێکەر پەنای بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بردووەتەوە.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا