د. دارا ئەحمەد: کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی گرژبوونی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی کەسێک هەوڵدەدات فشاری دەروونیی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات
وێنەی کەسێک هەوڵدەدات فشاری دەروونیی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات

د. دارا ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، چارەسەرە باوەکانی گرژبوونی کۆڵۆن بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

چارەسەرە باوەکانی گرژبوونی کۆڵۆن

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت " چارەسەری گرژبوونی کۆڵۆن بەندە لەسەر لابردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لە هەندێک حاڵەتیشدا تەنیا کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی چارەخوازەکە، چارەسەری حاڵەتەکە دەکەن"،  باوترین چارەسەرەکانی گرژبوونی کۆڵۆن بریتین لە:

خۆراکی تەندروست

وازهێنان لەو خۆراکانەی کە گازەکانی گەدە دروست دەکەن بە تایبەت پاقلەمەنییەکان،  ئەو خۆراکانە زیاتر بخورێن کە پێکهاتەی ڕیشاڵییان زۆر تێدایە،  وەک سەوزەکان و ئاو خواردنەوەی زۆر.

چارەسەری دەروونی

 ئەو کەسانەی کە تووشی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و باری دەروونی ناجێگیر دەبن، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دەروونی بکەن.

بەکارهێنانی  دەرمان لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا

دەرمانەکان بەشێكیان بۆ نەهێشتنی قەبزی، سکچوون و سکئێشە بەکاردێن و هەندێکی دیکەیان وەک تەواوکەری خۆراکیی ریشاڵی بۆ چارەسەری گرژیی کۆڵۆن دەخورێن.

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا