هەنگاوە بنەڕەتییەکانی فریاگوزاری بۆ بریندارانی جەنگ

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی بۆکسی فریاگوزاریی سەرەتایی
وێنەی بۆکسی فریاگوزاریی سەرەتایی

لە کاتی قەیران و جەنگەکاندا، دەبێت بە شێوازێکی دروست هەڵسوکەوت لەگەڵ بریندارانی جەنگدا بکرێت، د. نەبیل عوسام، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، سێ هەنگاوی گرنگ لە ئەنجامدانی فریاگوزاریی بۆ بریندارانی جەنگ دەخاتەڕوو.

سێ هەنگاوی گرنگی فریاگوزاریی بریندارانی جەنگ

 کردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە:

  • ئەمە یەکەم و گرنگترین هەنگاوە، دەبێت ئەو کەسەی فریاگوزارییەکە بۆ بریندارەکە ئەنجام دەدات دڵنیا ببێتەوە کە هیچ شتێک ڕێگری لە گەیشتنی هەوا بۆ سییەکانی بریندارەکە ناکات
  • پشکنینی ناو دەم و قوڕگی بریندارەکە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی تەنێکی نامۆ، خوێن، یان پارچە ددانێکی شکاو
  • بەرزکردنەوەی چەناگەی بریندارەکە  بردنە دواوەی سەری: ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی زمانی کەسەکە بریندارەکە ڕێڕەوی هەناسە چۆڵ بکات و بریندارەکە بتوانێت هەناسە بدات

​ پشکنینی هەناسەدان:

  • دڵنیابوونەوە لەوەی بریندارەکە بە شێوەیەکی سروشتی هەناسە دەدات
  • تەماشاکردنی سنگی کەسە بریندارەکە: ئایا سنگی بەرز و نزم دەبێتەوە؟
  • ئەگەر بریندارەکە هەناسەی نەدەدا، دەبێت دەستبەجێ دەست بکرێت بە هەناسەدانی دەستکرد

​سوڕی خوێن و ڕاگرتنی خوێنبەربوون:

  • ئەم خاڵە پەیوەندیی بە لێدانی دڵ و پاراستنی خوێنی جەستەی کەسە بریندارەکەوە هەیە
  • ئەگەر دڵی کەسە بریندارەکە وەستابوو، پێویستە شێلانی سنگ (CPR) دەست پێ بکرێت
  • کۆنترۆڵکردنی خوێنبەربوون: فشاری توند بخرێتە سەر شوێنی برینەکە بە قوماشێکی خاوێن
  • ئەگەر خوێنبەربوونی پەلەکان زۆر بوو و نەوەستا، بە پەت یان پارچە قوماشێک سەر ڕووی برینەکە بە توندی ببەسترێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەدەستدانی خوێنی جەستەی بریندارەکە بگیرێت
  • جێگیرکردنی شکاوی: ئەگەر گومانی شکاوی لە مل، حەوز یان ئەندامەکانی دیکەی جەستەی بریندارەکە هەبوو، نابێت بریندارەکە بە نادروستی بجوڵێنرێت

ڕێنوێنیی بۆ هاونیشتمانییان

 پێویستە لە زووترین کاتدا شلەمەنی (موغەزی) بۆ بریندارەکە دابین بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێنەی جەستەی کە لە کاتی برینداربوونیدا لەدەستی داوە.

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا