هەولێر لە یەکەم یاریی دۆستانەیدا بەرامبەر جۆلان یەکسان بوو
هەرێز جەمال 4 کاتژمێر پێش ئێستا
یانەی وەرزشیی هەولێر، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یەکەم یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی ئەنجام دا.
لەو یارییەدا کە لەسەر یاریگەی فرەنسۆ هەریرى بەڕێوە چوو، تیپی میواندار پێشوازیی لە یانەی جۆلان کرد. یارییەکە دوای ڕکابەرییەکی بەهێز بە ئەنجامی (2- 2) گۆڵ بۆ هەردوو لایەن کۆتایی هات.
ئەم یارییە یەکەم تاقیکردنەوەی دەستەی ڕاهێنەرانی هەولێر بوو بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی جەستەیی و تەکنیکیی یاریزانان و ئامادەکردنی پێکهاتەی تیپەکە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێ.
هەرێز جەمال
4 کاتژمێر پێش ئێستا