ئەکبەر عەبدی ئەکتەری ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
ئەکبەر عەبدی، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ئێرانی، کە بەشێک لە ڕەخنەگرە سینەماییەکانی وڵاتەکە بە بەناوبانگترین ئەکتەر ناوی دەبەن، لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دڵی وەستاوە
بەگوێرەی زانیاریی میدیا فارسییەکان، ئەکبەر عەبدی بەهۆی جەڵتەی دڵ و لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
ئەکبەر عەبدی، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، چەندین خەڵاتی گەورەی لە ئێران بردووەتەوە، خاوەنی دوو نازناوی سیمورغی کریستاڵی و خەڵاتێکی حافزە، هاوتای بردنەوەی خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلم و یەکێتیی نووسەرانی ئێران؛ لە 132 زنجیرە و فیلمدا بەشداری کردووە.

لە زنجیرەیەکی منداڵاندا بووە بە ئەستێرە
ئەم هونەرمەندە ئێرانییە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە تەلەڤیزیۆنی فارسیدا وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و هەر زوو لە ئاستی ئێران ناوبانگی بەدەستهێناوە، لە زنجیرەیەکی وەکو "باز مدرسم دیر شد" کە زنجیرەیەکی تایبەت بە منداڵان بووە، بووە بە ئەستێرەیەکی دیاری تەلەڤیزیۆنی.

2 کاتژمێر پێش ئێستا