نزار ئامێدی: فاروق هیلال دیمەنی هونەریی عێراقی دەوڵەمەند کردبوو

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

فاروق هیلال، هونەرمەند و موزسیانی دیاری عێراقی، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و سەرۆککۆماری عێراقیش بە بڵاوکراوەیەک ستایشی میراتە هونەرییەکەی دەکات.

"کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مێژووی گۆرانیی عێراقی جێهێشت"

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لە بڵاوکراوەیەکی تایبەتی خۆیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ناوەندی هونەریی عێراق دەکات بۆ لەدەستدانی هونەرمەند و موزسیان فاروق هیلال.

لە بڵاوکراوەکەیدا، نزار ئامێدی نووسیویەتی، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی فاروق هیلال موزسیانی گەورەمان بیست، ئەو هونەرمەندەی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مێژووی گۆرانیی عێراقی جێهێشت."

جەڵتە لێی داوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، فاروق هیلال، پاش توشبوونی بە جەڵتە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پاشان کۆچی دوایی کردووە، تاوەکو ئێستاش، بنەماڵەکەی وەردەکارییەکانیان ئاشکرا نەکردووە.

"لە هزری عێراقییەکاندا دەمێنێتەوە"

لە درێژەی بڵاوکراوەکەیدا، نزار ئامێدی ئاماژە بەوە دەدات، "فاروق هیلال، بەدرێژایی دەیە جیاوازەکان، بەشدار بووە لە دەوڵەمەندکردنی دیمەنی هونەریی عێراق، بە پێشکەشکردنی ئەو پارچانەی لە هزری عێراقییەکاندا دەمێننەوە."

بە بیرمەندی موزیکی عێراقی ناوی دەبەن

فاروق هیلال، ساڵی 1935 لە بەغداد لەدایکبووە، ڕەخنەگرانی موزیک، بە "بیرمەندی موزیکی عێراقی" ناوی دەبەن، لە سەرەتای شەستەکانەوە، موزیکدانەری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بووە و موزیکی بۆ چەندین گۆرانیبێژ داناوە، لەوانە: مائیدە نەزهەت، حسێن نیعمەت، یاس خزر و عەبدوڵڵا ڕوەیشد.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا