لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر 14 گەشت هەڵوەشاوەتەوە
بەهۆکاری مەترسییە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر 14 گەشت و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانیش دوو گەشت هەڵوەشاونەتەوە.
لە کۆی 26 گەشت 14 گەشت هەڵوەشاوەتەوە
بەگوێرەى خشتەى گەشتەکان بۆ ڕۆژى شەممە 25ـى تەمووز، 14 گەشت لەکۆى 26 گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە.
ئاڕاستەی زۆرینەی گەشتەکان
گەشتەکان، زۆرینەیان گەشتی ئیستانبوڵ- هەولێر و ئەوانى دیکە دووبەى -هەولێر، دەوحە- هەولێر، عەممان- هەولێر، ئەنتاڵیا -هەولێرە.
تاوەکو ئێستا پێنج گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ئەنجامدراوە
هەروەها گەشتى شاریقە- هەولێر دواخراوە و کاتەکەى یەکلاینەکراوەتەوە بۆ چ کاتژمێرێکى دیارى کراو دواخراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێنج گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ئەنجامدراوە.
گەشتە هەڵوەشاوەکانی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی
هاوکات، لە فڕۆکەخانەى جەلال تاڵەبانى بەگوێرەى خشتەى گەشتەکانى ڕۆژى شەممە 25ـى تەمموز، گەشتێک ئیستانبوڵ و گەشـتێکی ئوردن هەڵوەشاونەتەوە، بەڵام گەشتەکانى دیکە ئەنجامدراون و بۆ بەغدادیش لەکاتى دیاریکراودا گەشتەکە ئەنجام دەدرێت کە کۆى گەشتەکان پێنج گەشت خراوەتەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیاى تورکش ئێرلاین، گەشتەکانى هاتن و رۆشتنى بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر تا کۆتایی مانگى تەمووز هەڵوەشاندووەتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا